پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێخەڵلا ئیبراهیم
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری ماندوونەناس و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانی مامۆستا (شێخەڵلا ئیبراهیم)ـم بیست.
مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و دڵسۆزی خاك و نیشتیمان بوو و ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەی تەرخان كرد و نموونەی وەفاداری و كوردپەروەری و خۆشەویستی جەماوەر بوو و، لەدەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێخەڵلا ئیبراهیم و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەكانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو شێخەڵلا ئیبراهیم بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
6ی نیسانی 2023