نێچيرڤان بــارزانی سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى مامۆستا مه‌لا ته‌ييب به‌حركه‌يى ده‌كات
![نێچيرڤان بــارزانی سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى مامۆستا مه‌لا ته‌ييب به‌حركه‌يى ده‌كات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230406231030_original_39.jpg )
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ييب مه‌لا عه‌بدوڵلا به‌حركه‌يى، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ييب به‌حركه‌يى، وه‌ك كه‌سايه‌تى و زايانايه‌كى لێهاتوو له خانه‌واده‌يه‌كى ديارى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئايينى، به ده‌يان مامۆستاى ئايينى له‌سه‌ر ده‌ستيان پێگه‌يشتوون و ئێستا خزمه‌ت ده‌كه‌ن. گيانى شاد و يادى به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/6