رێککەوتنی کاتی هەولێرو بەغدا ؟؟
هەنگاوێکی پێویست بوو ؛ یەکەم بۆ ئەوەی چیتر هیچ لایەنێک نەتوانێت مافی بەشداربونی دەستوریانەی هەرێمی کوردستان فەراموشبکات لە مامەڵەکردن لە بواری سێکتەری نەوت و غازی کوردستاندا و بەڵکو هاوبەش بێت لە چاودێریکردنی سەرجەم پروسەکانی پەیوەندیدار بە پرسی نەوتەوە لە عیراقدا لە ڕێگای دەستنیشانکردنی جێگرێک و چەند بەرێوبەرێکی کورد لەکومپانیای سومودا ، دووەم ؛ دەبێتە بەردەبازێک بۆ هەنگاونان و سەرڕاستکردنی یاسای بودججەو نەوت و غازیش لە پارلەمانی عیراقیدا ، سییەم ؛ دەبێتە بنەمایەک بۆ جێگیربون و گەشەپێدانی بواری ئابوری لە هەرێمی کوردستاندا و کێشەی دواکەوتنی موچەو بەردەوامی پروژە خزمەتگوزارییەکان چارەسەر دەکات ، چوارەم ؛ هەنگاوێکە بۆ چەسپاندنی سیستمی بە رێوەبردنی فیدڕاڵی هەر وەک لە دەستوردا پیناسەکراوە ، واتە ئەم رێککەوتنە تا راددەیەکی زۆر خواستە ڕەواو دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان بەدیهێناوە و رێخۆشکەریش دەبێت بۆ ئەوەی حکومەت و نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لە پارلەمانی فیدڕالیدا سەرقاڵی جێبەجێکردنی خواستەکانی دیکەی گەلەکەمان بن بەتایبەتی جێبەجێکردنی مادەی (١٤٠) و ڕێگریکردن لە هەڵمەتی نوێی تەعریب و ڕاگواستنەوە لە کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان .