كامێرای دوو رەهەندی و سێ رەهەندی

كامێرای دوو رەهەندی و  سێ رەهەندی

 بۆ گرتنی وێنەی سێ رەهەندی 3D پێویستی بە كامێرای تایبەتە، كامێرایەك لە هەموو لایەكەوە وێنەی بگرێت. كامێرا سێ رەهەندییەكان قەبارە و كاركردیان جۆراوجۆرن. كامێرای جۆری Vuze XR 3D كامێرایەكی تایبەتە وەك چاوی كوندەپەپۆ دەچێت. فیلمی سێ رەهەندی لە 180 وە هەتا 360 پلە دەگرێت. كوالیتی وێنەكانی زۆر بەرزن و زیاتر لە 4K بەڵكو وێنەكانی 5.7Kین. هەروەها فیلم هەڵگرتنەوەش بەو كامێرایە زۆر بەرزە. دوو هەستەوەری 12 میگاپیكسلی تێدایە و ئاوێنەكەی 21 پلەیە. چوار مایكی تێدایە بۆ ئەوەی لە هەموو لایەكەوە دەنگ تۆمار بكات. لەیەك كاتدا چوار دەنگی AAC تۆمار دەكا. پرۆگرامی تایبەتی تێدایە بۆ هەردوو سیستەمی مۆبایل واتە ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و لە دوورەوە كۆنترۆڵ دەكرێت. راستەوخۆ لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت و دەكرێت بەشێوەی راستەوخۆ فیلمەكان بۆ سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبوك و یۆتیۆب بگوازیەوە. باترییەكەی هەتا كاتژمێرێك فیلم گرتن دانابەزێت. ئەو رێژەیە بۆ كامێرایەكی وا كەمە. لەژێر ئاویشدا وێنە دەگرێ و تێكناچێت.

Top