سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا.
جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا.