سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەننا یوسف دیشا)ی خاڵی.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەننا یوسف دیشا)ی خاڵی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/4/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەننا یوسف دیشا)ی خاڵی.

سەرۆکی حکوومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.


لە بەرامبەردا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

Top