ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد لەسەر مەلەفی نەوت و غاز، دەستکەوتێکی تری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمە
چارەسەرى گونجاو بۆ پاراستنی هەرێم و گەلەکەی لەم قۆناغەدا ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا، بەتایبەت کە ئێستە نەیارانی نێوەخۆو دەرەکی لەیەک سەنگەردان بۆ لەکەدارکردن و لاوازکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و پێشیان وابوو دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس دەربارەی هەناردەکردنی نەفتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بئ دەرەتان و بێچارە دەبێت !.
پیرۆزبێت ئەو ڕێککەوتنە لە تەواوی کوردستانیان، لەبەرژەوەندیمانە، چون دۆخى دارایى بەغدا بەرەو باشبوون چووە، بەهۆى بەرزبوونەوەى ڕێژەى پارەى یەدەگى بانکى مەرکەزى عێراقى بە دراوى جیهانى بۆ سەرو (١٠٠ ملیار دۆلار)، هەروەها بەرزبوونەوەى داهاتى نەوتى عێراق بەجۆرێک کە مێژووى عێراق داهاتى بەو رێژەیە بەخۆیەوە نەبینیووە.
ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەرفەتێکى زێڕین و تەنها ڕێگەو دەرەچەى ڕزگاربوونە لەم دۆخە خراپەى کە نەیاران هەمیشە لەهەوڵدابوون بۆ هەرێمى کوردستان. هەروەها بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد، سەربەخۆیی فرۆشتنی نەوت و غاز لەدەست نادەین، بەڵکو هەرێمى کوردستان دەبێتە شەریکى پارەی یەدەگی بانکی مەرکەزی.
بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد حکومەت قازانج دەکات و حزب هەیە زیان دەکات، کە من ئومێد دەکەم ئامادەبن دەست لە بەرژەوەندى خۆیان هەڵگرن و لە پێناو بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان و هەرێمی کوردستان سیاسەت بکەن و ڕژدبن له چارەسەرکردنی كێشه سهرهكییهكانی نێوەخۆی هەرێم؛ کە گرفتی گەورە بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەهاتنەوەی داهاته گشتییهكانی پارێزگاکانە وەکو یەک بۆ ناو خەزێنەی گشتی حکومەت، كه گرفتێكی فره ڕەههنده و كهمی و لاسهنگی و ناسهقامگیری درووست کردووە.
زۆر گرینگە لە ئێستاشدا، لە زەمینە خۆشکردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی شەریفانەی نێوان لایەنە سیاسییەکانی نێوەخۆی هەرێم و یەکخستنی ھێز و تواناکان دوور لە تێڕوانینی حزبی بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی واقیعی ھەرێم و عیراق بووەتەوە بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی، هەموو لایەنەکانی سیاسی هەرێم بەشداربن، ئەو زەمینە خۆشکردنەش لەپێناو زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکاندا بێت، ئەوسا دەتوانین بەرهەمەکەی بەسەرکەوتوویی دروێنە بکەین لە داهاتوودا.