سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، جه‌ژنى ئه‌كيتۆ پيرۆز ده‌كات

سەری ساڵی نويێ بابلیى ئاشووری و جه‌ژنى ئەکیتۆ، به گه‌رمى لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشوورى و سریانی لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له هه‌ر كوێى جیهان بن پیرۆز دەكه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتن و جه‌ژن و پشوويه‌كى شاد و ئاراميان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا داكۆكى له پاراستنى يه‌كسانى و ماف و ئازادييه‌كان و بره‌ودان به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ين، هه‌روه‌ها خوشك و برايانى كريستيان و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به نيشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
جه‌ژنى ئه‌كيتۆ له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/1