پيرۆزبايينامه‌يه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

ئه‌مڕۆ 31ى ئازار، له يادى دامه‌زراندنى هه‌ردوو حزبى شيووعيى عێراق و كوردستاندا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له سه‌ركردايه‌تيى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ريان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵ و ئاماده‌يى و قوربانی و مێژووى خه‌بات و تێكۆشانيان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانين.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له پێويستی و گرنگيى پته‌وكردنى كارى پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دى و سه‌ختييه‌كان و خزمه‌تێكى باشتر به ئێستا و داهاتووى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.
سڵاو له گیانی شه‌هیدانی حزب شیووعی و ته‌واوی شه‌هیدانی کوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/3/31