دابه‌شبوونی كوردستان و خۆخۆری كورد

دابه‌شبوونی كوردستان و خۆخۆری كورد

 

بگەڕێنەوە بۆ ڕابردوو، تەواوی میژووی کورد پڕە لە ناکۆکی و ململانێی بەردەوام لەجیاتی ئەوەی ڕووی تیرەکانی لە دوژمن بێت، بۆ مانەوەی ناو ماڵەکەی بەردەوام لە کێشەدا بووە تەجروبەی لە هەڵەکانی وەرنەگرتوە ڕاستە کورد دوژمنی زۆرە بەڵام بە درێژایی مێژوو کورد قوربانی دەستی خۆی بووە هێندەی کاری لەسەر شکاندنی خۆی کردوە هێندە بیری لە دروستکردنی شتیک نەکردۆتەوە کە پێی دەڵێن دەوڵەت.

کەم نەتەوە هەیە وەک کورد لە ڕووی ژمارەوە وا زۆربێت و دابەشبووبێت بۆ چەندین حیزب و گروپ هۆکاری مانەوەی کورد بە ژێردەستی و بەدبەختی، پەلاماردانی یەکتری و ملشکاندنی یەکتر بووە هەموو ئەمانەش بەرئەنجامی یەکتر نەخۆیندنەوە و یەکتر قبوڵ نەکردن و ڕێزنەگرتنە لە یەکتر چونکە تا ئێستاش فێرنەبوین خۆمان وەک کورد لە خۆمان بڕوانین، کە ئێمە کەسوکار و خوێنی یەکترین. بەرامبەرەکەمان چونکە لە پارتی جیاوازە وەک بیروڕای جیاواز سەیری ناکەین بەڵکوو وەک دوژمن سەیری دەکەین.


بەڵام کورد لە یەکگرتویدا ئەمانەی خوارەوەی بە دەستهیناوە

دەوڵەتی کوردی لە باشووری کوردستان کە لە لایەن شێخ مەحموودی حەفید لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ دامەزرا و دوایی لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٤ ھەڵوەشێنرایەوە، پایتەختی ئەو دەوڵەتەش شاری سلێمانی بوو و زاراوەی سۆرانی زمانی فەرمی ئەو دەوڵەتە بوو.



کوردستانی سوور وەک ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەتی پێشودا لە ساڵی ١٩٢٣ تا ١٩٢٩ دادەنرێت. زمانی سەرەکی کوردی زاراوەی کرمانجی بوو. پایتەختەکەشی شاری لاچین بووە.


کۆماری مەھاباد کە بە فەرمیی بە کۆماری کوردستان ناسراوەو لە کوردستانی ئێران دامەزرێنراوە لە ساڵی( ١٩٤٦)بە سەرکردایەتی پێشەوا قازی محمد دەوڵەتێکی کوردی کەم تەمەن بوو (١١)مانگی خایەند پایتەختەکەی شاری مھاباد بووە هاوشانی قازی بارزانی نەمر و هاوریکانی سەرسەختانە بەرگریان لی کردوە لە کوردستانی باشورەوە جون لە رۆژهەلاتی کوردستان بەرگریان کردوە.


ڕاپەڕینی ١٩٩١ یان ڕاپەڕینە مەزنەکە بریتیی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی باشووری کوردستان لە دژی ڕژێمی بەعس بە پاڵپشتی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ، ڕاپەڕین لە ٥ی ئازاری ١٩٩١ لە شاری ڕانیەوە دەستی پێ کرد و تا ٢١ی ئازاری ١٩٩١ لەپاش ئازادکردنی کەرکووک کۆتایی ھات.

ئیمە کە یەکگرتوو بین ئەنجامی باشمان دەبیت لە یادی راپەریندا پەیامەکەی سەرۆک بارزانیش ئاماژە بووە بەوە کە یەكڕیزی و تێكۆشانی هەمەلایەنەی جەماوەر و لایەنەكانی ناو بەرەی كوردستانی و پێشمەرگە و ڕێكخستنە نهێنییەكان و سەرجەم چینوتوێژە جیاجیاكانی كوردستان و، درێژكراوەی خەباتێكی دوورودرێژ و بەردەوامی گەلی كوردستان بووە وەک کاری پیکەوەیی.

بۆیە پێویستە ئێمە یەکگرتوو بین حیزب بکەین بە وەسیلە نەوەک دابەشبون بۆ مسۆگەرکردنی چوارچێوەیەکی سەربەخۆ دەبێت دژی هەموو ئەوانە بین کە دەبنە هۆی پەرتەوازەیمان. ئێمە پێویستمان بە شەڕی یەکتر نییە ئەو کات و هێزەی لە پیناو یەکتر شکاندندا بەکاریدێنین بۆ کوردستانیکی سەربەخۆ و پاراستنی ئەو قەوارەیە بێت کە پێی دەڵێن هەرێمی کوردستان.

Top