نشوان نه‌جات به‌رده‌وام ده‌بم له‌ وه‌رزشكردن

نشوان نه‌جات به‌رده‌وام ده‌بم له‌ وه‌رزشكردن

نشوان نه‌جات به‌رده‌وام ده‌بم له‌ وه‌رزشكردن
یانه‌ى وه‌رزشیی پیشه‌سازی به‌شدار له‌ یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، له‌ قۆناغی دووه‌مى خوله‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى به‌تواناى گواستنه‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى دڵى به‌رگرى نشوان نه‌جاتى یاریزانى یانه‌ى زانكۆى جیهان بووه‌، له‌باره‌ى رۆیشتنى له‌ ریزى یانه‌كه‌ش بۆ ریزى یانه‌ى پیشه‌سازی نشوان نه‌جات بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" هۆكارى سه‌ره‌كی رۆیشتنم له‌ یانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندیم به‌ یانه‌كه‌ كرد به‌ بێ ئه‌وه‌ى باسى پاره‌ش بكه‌م، ته‌نیا به‌ مووچه‌یه‌كی كه‌م و به‌ دڵسۆزییه‌كی زۆر یارییم بۆیان ده‌كرد، به‌ڵام یانه‌یه‌ك نزیكه‌ى 13 یاریزانى بڕوات له‌ یه‌ك قۆناغ، بۆیه‌ پشتگوێ خستن و بێسه‌رو به‌رى زۆرى پێوه‌ دیار بوو، منیش وه‌كو یاریزان به‌م بارودۆخه‌ ڕازی نه‌بووم و په‌یوه‌ندیم به‌ یانه‌ى پیشه‌سازی كرد كه‌ ماڵى دووه‌می منه‌، له‌باره‌ى بارودۆخی ئێستاشى كه‌ دووچاری پێكانى قورس بووه‌، نشوان نه‌جات گوتیشى" سوپاسى كارگێری یانه‌ى وه‌رزشیی پیشه‌سازی ده‌كه‌م كه‌ تێچووى مه‌سروفاتى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌میان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و هاوكارى باشیان كردوومه‌، په‌نا به‌خوا به‌رده‌وام ده‌بم له‌ وه‌رزش كردن دواى چاك بوونه‌وه‌م ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كانیش ده‌كه‌مه‌وه‌ و ده‌مه‌وێ خزمه‌تى زیاتر یانه‌ى وه‌رزشیی پیشه‌سازی بكه‌م، یانه‌ى پیشه‌سازی به‌رده‌وام ده‌رگایان بۆ یاریزانان له‌ سه‌ر پشت بووه‌، ئێمه‌ش له‌ خزمه‌ت كردنیان درێغی ناكه‌ین.
كارزان كانه‌بی

Top