بەهۆی تەقەکردن لە ئەڵمانیا 2 کەس کوژران

بەهۆی تەقەکردن لە ئەڵمانیا 2 کەس کوژران

 

 

 

دوای تەقەکردن لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە 26ی ئازار لە دووهەمین تەقە كردن لە ماوەی مانگێکدا لە شاری هامبۆرگ دوو کەس کوژران.

پۆلیس وردەکارییەکانی لەو بارەیەوە نەخستەڕوو؛ بەڵام گوتی کە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هۆکارەکە و هەروەها ناسنامەی تاوانبارانی ئەم ڕووداوە بەردەوامە.

هاوکات لە ٩ی ئازاردا چەکدارێک تەقەی لە کڵێسای شایەتحاڵەكانی یەهوە لە شاری هامبۆرگ کردووە و بەهۆیەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top