هاپ و مێزی لاپــتۆپ

هاپ و مێزی لاپــتۆپ

 زۆر لەوانەی لاپتۆپ بەكاردێنن، گرنگی مێزی لاپتۆپ نازانن! مێزی لاپتۆپ وەك گیانی لاپتۆپ وایە و زۆربەی هەرە زۆری تێكچوونی لاپتۆپەكان بەهۆی نەبوونی مێزی لاپتۆپە. هۆكارەكەی ئەوەیە لەكاتی كاركردندا فشارێكی زۆر بۆ لاپتۆپ و دێ و گەرم دادێت و گەرماكە بەهۆی فەن (پانكە)كانیەوە فڕێ دەداتە دەرەوە، بەڵام كاتێك تۆ لەسەر مێزێكی ئاسایی یا لەسەر مۆبڵ یا شتێكی دیكەی دادەنێی، بە ئاسانی هەوا گەرمەكە ناچێتە دەرەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە ماوەیەكی كەمدا لاپتۆپ تێك بچێت.

مێزی لاپتۆپ گەلێك جۆریان هەیە، مێزی لاپتۆپی Topwork-12-in-1-12 ناوەكەی خۆی بەخۆیەوەیە، واتە 12 بەشی گرنگ لە یەك مێزدا. مێزی ناوبراو هەم هاپە و هەم مێز. ئەوەی تایبەتە بەلاپتۆپ و تەنانەت ئەوەی بەوەشی تایبەت نییە لە هاپەكە دایە، وەك پۆرتی HDMI چەندین پۆرتی USB، شەحنكردنەوەی بێ وایەری مۆبایل و كاتژمێری زیرەك. شوێنی كارتی SD و TF بۆ گواستنەوەی داتاكان بە خێرایی 480 میگابیت لە چركەیەكدا. شوێنی پۆرتی VGA بە روونی فوول ئیچ دی. مێزەكە بۆ لاپتۆپ تا قەوارەی 17 ئینج دەگونجێت و دەتوانێ كێشی 5 كیلۆیی لەسەر دابندرێت. كێشی مێزەكە تەنیا یەك كیلۆیە.

Top