بە‌ خاكسپاردنی تە‌رمی ھە‌ڤاڵ فە‌وزی ئە‌سعە‌د لە‌ ئە‌ڵمانیا بە‌رێوە‌چوو

بە‌ خاكسپاردنی تە‌رمی ھە‌ڤاڵ فە‌وزی ئە‌سعە‌د لە‌ ئە‌ڵمانیا بە‌رێوە‌چوو

 

ئە‌مرۆ شە‌ممە‌، ٢٥/٣/٢٠٢٣، تە‌رمی ھە‌ڤاڵ فە‌وزی ئە‌سعە‌د كارگێری پێشووی لقی ٦ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ھە‌ڵگری مە‌دالیای بارزانی، لە‌ بەرلینی پایتە‌ختی ئە‌ڵمانیا بە‌رێوە‌چوو.

بە‌ خاكسپاردنە‌كە‌ بە‌ ئامادە‌بوونی بە‌رێزان رێزدار كاك دلشاد بارزانی نوێنە‌ری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ ئە‌ڵمانیا و نوێنە‌ری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ نە‌مسا و بە‌رێز د. دلاوە‌ر ئاژگە‌یی نوێنە‌ری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ یە‌كێتی ئە‌وروپا و بە‌رێز ئە‌نوە‌ر مە‌سیفی بە‌رپرسی لقی ٦ی ئە‌وروپا و بە‌رێزان لە‌ كارگێران و كادیرانی لقی ٦ ئە‌وروپا و بە‌رێزان لە‌ خانە‌وادە‌ی كۆچكردوو و ھە‌روە‌ھا نوێنە‌رانی لایە‌ن و پارتە‌ سیاسییە‌كانی ھە‌ر چوار پارچە‌ی كوردستان و چە‌ندین كە‌سایە‌تی كورد و ئە‌ڵمان و دۆستان و كوردانی بە‌رلین، تە‌رمی فە‌وزی ئە‌سعە‌د لە‌ گۆرستانی شاری بە‌رلین لە‌ مە‌راسیمێكی شایستە‌و بە‌ سرودی نیشتیمانی و نە‌تە‌وە‌یی (ئە‌ی رە‌قیب) بە‌ خاك سپێردرا.

بە‌ خاكسپاردنی تە‌رمی ھە‌ڤاڵ فە‌وزی ئە‌سعە‌د لە‌ ئە‌ڵمانیا بە‌رێوە‌چوو
بە‌ خاكسپاردنی تە‌رمی ھە‌ڤاڵ فە‌وزی ئە‌سعە‌د لە‌ ئە‌ڵمانیا بە‌رێوە‌چوو
Top