ریس ویزەرسپوون لە هاوسەرەكەی جیادەبێتەوە

ریس ویزەرسپوون لە هاوسەرەكەی جیادەبێتەوە

دوای نزیكەی 12 ساڵ لە هاوسەرگیرییان,خانمە ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (ریس ویزەرسپوون) لە هاوسەرەكەی جیادەبێتەوە .

خانمە ئەكتەر و ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود ریس ویزەرسپوون لەگەڵ (جیم توس)ی هاوژینی لە نوێترین بڵاوكراوەی هاوبەشیاندا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژەیان پێدا كە ئەوان دوای ساڵانێكی زۆر لەیەكتر جیابوونەوە .

لە بڵاوكراوەكەدا ڕایانگەیاند كە ئەوان ڕێز لە ئەم جیابوونەوە دەگرن لەسەر بنەمای ئەو هەموو ساڵەی كە پێكەوە بەخۆشی ژیاون,هەروەها ئاماژەیان پێدا كە ئێستا دەچنە قۆناغێكی دیكەی ژیان و لەبەرئەوەی بابەتەكە تەواو كەسییە بۆیە ئاسان نییە و ئەوەی زۆر گرنگ بێت داهاتووی منداڵەكەیانە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ریس ویزەرسپوون لە هاوسەرەكەی جیادەبێتەوە
Top