مەسروور بارزانی ، ئەندازیاری ئاوه‌دانی و تێكشنێه‌ری قەیران و پیلان

مەسروور بارزانی ، ئەندازیاری ئاوه‌دانی و تێكشنێه‌ری قەیران و پیلان

 

 

لە سەڕەتایی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆ بە سەرۆكایەتیی رێزدار مەسروور بارزانی نەیارانی ناخۆیی و دەرەكیی هەموو تواناكانیان خستەگەڕ بۆ شكستهێنانی ستراتیژی و بەرنامەی حكوومەتی كوردستان و دروستكردنی كەشوهەوایەك كە تێیدا بێ‌ متمانەیی دروست بێت ، سەڕەرایی هەموو كۆسپ و قەیرانەكانی بەردەمی لە گشت بوارەكاندا بەڵام توانی بە ئیرادەیەكی بەهێزو پۆڵاین و متمانەبەخۆبوونێكی زۆرەوە ، بەرنامە و كارنامەكەی لە رووی كارگێری و چاكسازی وپاكسازی و ئابووری و ئیداریی خستەبواری جێبەجێكردنەوە و كۆسپ و ئاستەنگەكانی تێپەڕاند .

مەسروور بارزانی ، چ وەك كەسایەتییەكی بەهێز لە رووی سیاسی و چ ئیداریی و چ وەك سەرۆك وەزیرانێكی بەهێز لە ڕووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە توانیی هەرێمی كوردستان لە گۆشەگیری و قەیرانەوە بەرەو ئاڕاستەیەكی بەهێز و پڕمتمانە لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی ببات . لەگەڵ هەموو ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی بەردەم سەرۆك وەزیران و كابینەی نۆ بەڵام بەڵام پرەنسیپی كۆڵنەدان زاڵبوو بە سەر گشت بەربەستەكاندا و ئێستاش ِرۆژ دوای رۆَژ دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان بەرەو باشتر بوون هەنگاویی ناوە ،هەڵبەت ئەوەش هەروەها بەئاسانی نەهاتووەتەدی بەڵكو لە ئەنجامی هەوڵی بەردەوام و تێكۆشانە  كە توانیووێتی  هەموو ئەو دەستكەوت ومتمانە و سەركەوتن و پێشكەوتنانە بێنەبەرهەم .

كابینەی نۆیەم و مەسروور بارزانی هەردەم كاری كردووە بێ وچان لە پێناو پارێزگاریكردن لە بەرژوەندییە باڵاكانی كورد وكوردستان و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان و سڕینەوە سیمایی دوو ئیدارەیی بە شێوەیەك كە هیچ جیاوازییەك نەبێت لە نێوان هیچ شارێكی كوردستاندا لە رووی خزمەتگوزاری و گەشەسەندا ،بەڵام نەیاران هەمیشە بەرێگەی كۆسپ و بەربەستەوە هەوڵی ڕێگریكردنی هەوڵەكانی حكوومەتی كوردستانیان داوە و تا بە ئەمڕۆش ڕێگرن .

مەسروور بارزانی ئەو سەركردەبەهێز و نیشتمانپەوەرەیە كە ، بەهەستیًكی زۆر كوردپەوەرانە و دڵسۆزانە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانی بەرامبەر هەموو كوردستانیان بە بێ‌ جیاوازی بە جێگەیاندووە ، لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و كارگێریشەوە بەهەموو تواناوە كاری كردووە و بەردەوامە تا هەرێمی كوردستان بگەێنێتە لووتكە و ئینجا لەرووی سەقامگیری و ئاڕامیشەوە زۆر سەركەوتووانە توانیوێتی سیمای پڕ ئاشتی و ئۆقرەیی كوردستان لە هەرەشە و مەترسییەكان بپارێزێت ،هەر ئەوەشە وایكردوو كە  ئەم ئارامی و ئاسایشەی كە لە هەرێمدا هاتوتە ئاراوە  ڕەنگدانەوەی ئەو بایەخدانەی ڕێزدار سەرۆك وەزیرانی كوردستانە ، لەگەڵ ئەوەی كە یەكێتی هەوڵی دروستكردنی ناسەقامگیری و نائاڕامكردنی پایتەختی كوردستان  دا كە  مەرامیان ڕاگرتنی  گەشەسەندن و پێشكەوتنەكانی كابینەی نۆیە ، بۆ نموونە دیارنەمانی پارە  و كوكردنەوەی داهات  لە بانكەكانی دەڤەری  سلێمانی و گەرمیان ڕاپەڕین و هەڵەبجەی شەهیدكێشەی گەورەیان تێكەوتووە .

ە گوێرەی پێداچۆنەوەی حكومەت بۆ چارسەر كردنی ئەم كێشانە ،دەركەوتووە كە هەندێك كەس و لایەن  لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا دەستیان خستوتە نێو پڕۆسەی كۆكردنەوەی داهات لەو سنورانەدەكەوێتە سەر شانی دەسەڵاتدارانی  سنوری سلێمانی وئەوان بەرپرسیارن، لەگەڵ هەموو ئەم بەربەستانەی كە درستكراون هەوڵی باش دراوە بۆ ڕێكخستنەوەی داهاتەكان لە لایەن  حكۆمەتی هەرێمەوە هەروەك چۆن قوناغە سەختەكانی بە باشی بڕیوەو وتێیدا سەركەوتوو بووە ،یەكێتی بەردەوام هەوڵی دروستكردنی بەربەستەكانی داوە بۆ حكومەتی كوردستان  لە كاتێكدا خوی بەشێكی سەرەكیە لەم حكومەتە،چۆن دەبێت و لەكام شوێنی ئەم جیهانەداهەبووە و هەیە لایەنێكی سیاسی پێییەكی لە حكۆمەت دا بێت و پێیەكەی تریشی لەناو ئۆپۆزسیون ، بۆیە،یەكێتی ی نەك تەنها لە رووی  سیاسی و ئابوریەوە زیانی بەهەرێم گەیاندووە، بەهەمان شێوە لە رووی ئەمینشەوە ، بە ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی و ئاشكرابوون ئەو تاوانە ،یەكێتی لە هەموو ڕویێكەوە بەرپرسیارە ، كاتی ئەوەیە بەخۆیاندا بچنەوە بیر لەبەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتمان بكەنەوە و وانە لە رابردوو وەربگرن .

ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبكرێت ئەو راستییەیە كە ڕێزدار مەسروور بارزانی چ وەك كەسایەتییەكی بەهێز و ئەندازیاری تێپەڕاندنی قەیرانەكان و تێكشكاندنی پیلانەكان گشت هەنگاوەكانی لە پێناو ئاڕامی و پێشكەوتن و سەقامگیری و سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی و گەشەسەندنی ئابووری كوردستانە .

Top