سەرۆك بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی عەریف ئەبو زید بڵاو کردەوە

سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی عەریف ئەبو زید، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان(عەریف ئەبو زێد)م بیست، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو عەریف ئەبو زێد دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".
دەشڵێت: "لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك عەریف ئەبو زێد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".