سەرۆك بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ساز كرد

ڕۆژی سێشەممە 14ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی و شاندی یاوەری ساز كرد.
هەر لەو نیوەڕۆخوانەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراق و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكان ئاڵوگۆڕ كران و جەختیش لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.
هەروەها سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكوومەتی عێراقی دووپات كردەوە و هیواشی خواست ئیرادەی هەموو لایەنە سیاسییەكان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان و سەقامگیری بێت.
