بروسك هه‌وڵى مانه‌وه‌ ده‌دات

بروسك هه‌وڵى مانه‌وه‌ ده‌دات

بروسك هه‌وڵى مانه‌وه‌ ده‌دات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی بروسك ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ پێشكه‌ش بكات له‌ خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، له‌ قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانى به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی پێ هێناوه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ى بروسك یه‌ك ڕاهێنه‌رى گۆڕاوه‌، به‌ڵام تیپه‌كه‌ به‌نیازی ئه‌وه‌یه‌ له‌م یارییانه‌ى داهاتووى ئاست و ئه‌نجامى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن و مانه‌وه‌ له‌ خولى پله‌ یه‌ك مسۆگه‌ر بكه‌ن، له‌باره‌ى بارودۆخی تیپه‌كه‌ش محه‌مه‌دحه‌مه‌خان سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی بروسك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ یارییه‌كانى خولى یانه‌پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ یارییه‌كانى داهاتوو بتوانین ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین، گوتیشى" له‌ یارییه‌كانى ڕابردوومان ئاستى باشمان پێشكه‌ش كردوه‌ زۆر كاتیش نزیك بووینه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام دیاره‌ به‌خت یاوه‌رمان نه‌بووه‌، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یارییه‌كانى داهاتوو قه‌ره‌بووی یارییه‌كانى داهاتوو بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئاشت كردنه‌وه‌ى تیپه‌كه‌مان به‌ سه‌ركه‌وتن، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى تیپه‌كه‌ش باشتر بكه‌ین، هیچ كێشه‌و گرفتێك له‌ یانه‌كه‌مان بوونى نییه‌ و ته‌نیا ده‌مانه‌وێ تیپه‌كه‌مان بگه‌ینه‌وه‌ رێچكه‌ى سه‌ركه‌وتن، یاریزانه‌كانیشمان به‌ روحیه‌تیه‌كی به‌رز یارى ده‌كه‌ن و هه‌موو ته‌ركیزێكمان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت بتوانین له‌ یارییه‌كانى داهاتوو تیپه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنه‌ شاد بكه‌ینه‌وه‌ یانه‌كه‌ش له‌ خولى پله‌ یه‌كی كوردستان بهێلینه‌وه‌، ئێمه‌ش ئه‌مساڵ به‌ قه‌ده‌ر توانا داراییه‌كه‌ى خۆمان ئه‌و تیپه‌مان دروست كردوه‌، هیچ هاوكارییه‌كیش نه‌بووه‌، بۆیه‌ هیچ یاریزانێكمان له‌ گواستنه‌وه‌ى یاریزانان نه‌گواستۆته‌وه‌ به‌هۆى نه‌بوونى تواناى دارایی، ئێستاش چاوه‌ڕوانى خوله‌كه‌ ته‌واو بێ به‌هۆى ئه‌و قه‌رزه‌ى كه‌تۆته‌ سه‌ر شانمان.
كارزان كانه‌بی

Top