سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر لهگهڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەريی عێراق کۆبووەوە.

ئهمڕۆ چوارشەممە 3/8 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە شاری هەولێر لهگهڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەريی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و نەوت و گاز کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور هەیە.
