سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕینی 1991دا، پەیامێكی بڵاو كردەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕینی 1991دا، پەیامێكی بڵاو كردەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕینی 1991دا، پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: "ڕاپەرینی شکۆداری 1991، بەرهەمی یەکڕیزی و یەکگرتوویی هێزە کوردستاییەکان و پێکهاتە جیاوازەکان و چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بوو."

ئەمڕۆ یەكشەممە 5/3/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵیادی ڕاپەڕینی 1991دا، پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: "بە بۆنەی 32ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی مەزن و شکۆداری گەلی کوردستان لە ئاداری 1991، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت کوردستانییان و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان دەکەم."

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە: "ڕاپەرینی شکۆداری 1991، بەرهەمی یەکڕیزی و یەکگرتوویی هێزە کوردستاییەکان و پێکهاتە جیاوازەکان و چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بوو، کە وەرچەخانێکی مێژوویی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان لە پێناو ڕزگاربوونی لە ستەم و چەوساندنەوە و داگیرکاری و بەدەستهێنانی ئازادی دروست کرد."

مەسرور بارزانی دەشڵێت: "ڕاپەڕین پەیامێکی ڕوون و زوڵاڵی خەڵکی کوردستان بوو بۆ هەموو جیهان، کە ژێردەستەیی و داگیرکاری ڕەت دەکاتەوە و دەیەوێ بە سەربەرزی و شکۆمەندانە بژی، لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە هاوهەڵوێستی و تەبایی خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان دەکەینەوە بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، کە بە هەموو شێوەیەک، بەرگرییان لێ دەکەین و دەستبەرداریان نابین، بەردەوام دەبین لە کاروانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستان."

لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەرۆكی حكوومەت ڕایگەیاندووە: "لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی نەمری ڕاپەرین و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین."

Top