شكۆدار بێت (32)ه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌ری کوردستان
- جه‌ماوه‌ری وڵاتپارێزی كوردستان ...
- كه‌سوكار و بنەماڵەى سەربەرزى شه‌هیدانی كوردستان ...
(32) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری باشووری کوردستان له رانیه‌ی ده‌روازه‌وه له رۆژی 5ی ئاداری ساڵی 1991 دژى دام و دەزگا سەرکوتکەرەکانى رژێمى بەعس راپەڕى و، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا راپه‌ڕین هه‌موو شار و شارۆچكه و گوندێکى باشووری كوردستانی گرته‌وه، گەلى کوردستان توانیان ئه‌م رۆژه بكەنە رۆژێکى پڕشنگدار له مێژووی كوردستاندا،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیيه‌وه توانیان باشووری كوردستان له به‌عسییه‌كان پاكبكه‌نه‌وه‌و مژده‌ی ئازادی و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستانيان به‌سه‌ر داگیركه‌ران راگه‌یاند، له‌م رۆژه مێژووییه‌دا گه‌لی كوردستان بۆ هه‌موو دونیای سه‌لماند ژێرده‌سته‌یی قبوڵناكات و هەر کاتێ هەڵى بۆ بڕەخسێت كوردستان له داگیركه‌ران پاكده‌كاته‌وه.
له‌م ساڵدا له كاتێكی هه‌ستیاردا یادی راپه‌ڕین ده‌كه‌ینه‌وه، كوردستان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك قه‌یران و كێشه و پرسی چاره‌سه‌رنه‌كراودایه،له‌وانه پەرش و بڵاوبوونى ناوەندى سیاسى کوردستان و كێشه‌کانی نێوان پارته سیاسییه‌كان و قه‌یرانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و بومه‌له‌رزه وێرانكاره‌كانی باكوور و رۆژئاوای کوردستان، کە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، بۆ دەربازکردنی ئەم قۆناغە هەستیارەو چارەسەرکردنى قەیران و كێشه‌كان پێویستە سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان بەهەمان رۆحیەتى سەردەمى راپەڕین و به‌گیانێكی شۆڕشگیڕانه هاوکاربن و کاربکەن بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى، لەهەمان کاتدا پێویستە هەموو لایەکمان هه‌موو هه‌وڵێكمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و مه‌خموور و خانه‌قین و به‌دره‌و جه‌سان و شنگاڵ و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی کە به‌پیلانێكی نه‌گریس كه‌وتنه بنده‌ستی سوپای داگیرکەرى عێراق.
له‌یادی راپه‌ڕیندا پیرۆزبایی له‌خۆمان و تەواوى گەلى كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارين كەوا هەموو لایەکمان بەهەمان گیانی شۆڕشگێڕی راپەڕین ئه‌م یاده بكه‌ینه هه‌وێن و نه‌خشه‌رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفتەکانى نێوان لایه‌نه‌كان و، جارێكی دیكه ناوماڵی كوردستان رێكبخه‌ینه‌وه‌و زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاكوخاوێن له‌باشووری كوردستان بكه‌ین بۆ ئەوەى به‌هه‌موو لایه‌كمان بتوانین پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی راپەڕین بكه‌ین و، هەوڵە نەزۆکەکانى دوژمنان و داگیرکەران پوچەڵبکەینەوە، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كەوا دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌لی كوردستان، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته حكومه‌تی كوردستان، ئاوڕی زیاتر له چینی كه‌مده‌رامه‌ت و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و خانه‌نشینان بداتەوەو کار بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان بكات.
- نەمرى بۆ شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- مردن و رووڕه‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسيی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
14ی ره‌شه‌مێى 2722ی كوردی
5ی ئاداری 2023ی زایینی