مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر پێشوازی لەئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر پێشوازی لەئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی تایبەتی لە دڵی مندا هەیە و خەبات و قوربانیدانەکانی گەلی کوردستان لە یاد ناکرێت، هیوادارم کوردستان هەمیشە بەهێز و یەکگرتوو بێت و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال چارەسەر ببن.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی و ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەتایبەتی ڕۆڵی کارای یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە.

چاکسازییە گشتگیرو هەمەلایەنەکانی کابینەی نۆیەم و پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و گرنگیی پارسستنی ئاسایش وسەقامگیریی هەرێمی کوردستان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

Top