ئه‌مڕۆ له پیرمام به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا
ئه‌مڕۆ، پێنج شه‌ممه 2ی ئاداری 2023، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
كۆبوونه‌وه، دوای ساتێك وه‌ستان و نواندنی رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی كوردستان سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد، به‌گوێره‌ی خشته‌ی ئاماده‌كراو ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ی تاوتوێی كرد و، بڕیار پێویست سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تێك وه‌رگیرا:
- بابه‌تی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، پارتیمان به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی سیاسی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شداری پێكهێنانی كابینه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی كردووه و، به سازان كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاماده‌كراوه كه ویست و بۆچوونی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له كابینه‌ی نوێی به ڕوونی تێیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه پشتیوانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه و، چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كان و بڕگه و خاڵه‌كانی كارنامه په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێردران بۆ به‌دواداچوون و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كاته‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی دیاریكراوه.
- بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا، گۆڕانكاری و ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی سیاسی جدین، بۆیه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و پارتیمان به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌كرێت، كه به‌شێك له‌م گۆڕانكاری و ڕووداوانه راسته‌وخۆ یان نا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان ده‌بێ له دروستكردنی ئاڵۆزی سیاسی یاخود ئابووری و ئه‌منی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ئاڵنگاری و چاره‌سه‌ریه‌كانیان بزاندرێ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ماهه‌نگی و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه به‌شێك له‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێنه‌پێش په‌یوه‌ندییان به بژێوی هاوڵاتیان و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه، كۆبوونه‌وه هه‌ڤاڵانی په‌یوه‌ندیداری ڕاسپارد بۆ ئاماده‌گی ته‌واو و جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌و باره‌وه.
- بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری پێشوومان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی وردكرا بۆ هه‌نگاوه‌كان له‌و باره‌یه‌وه و، سه‌ردانی شاندی پارتیمان بۆ لای حزب و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان خرایه به‌رباس و گفتوگۆكردن و به په‌سه‌ندزانرا ئه‌و هه‌نگاوانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت و پرۆسه‌كه په‌ره‌ی پێبدرێت، هاوكات په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌مان بده‌ین.
- بابه‌تی سه‌ردان و دانوستانه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له بواری بودجه و یاسای نه‌وت و غاز و پرسی پێشمه‌رگه و ڕه‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی باش و له‌هه‌ردوولا تێگه‌یشتن و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش ده‌بینرێت، كۆبوونه‌وه سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و شانده‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه.
- سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی شنگال، چه‌ند ساڵێكه ئه‌م ڕێككه‌وتنه كراوه كه چاره‌سه‌رێكی گونجاوه و له سوودی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری شنگاله، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ئاسته‌نگیان بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه دروستكردووه و كێشه‌كان به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی دیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چه‌قبه‌ستووی بۆ چاره‌سه‌ری و ئاڵۆزی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ڤاڵانی په‌یوه‌ندیدار پێكهات بۆ دیاریكردنی هه‌نگاوه‌كان له ڕوانگه و چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌نجامداروه، له پێناو جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه به سوودی هاووڵاتیانی شنگال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ناخۆشیانه‌ی كه به‌سه‌ریاندا هاتووه.
- بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفنوگۆی پێویست و تێروته‌سه‌لی له‌باره‌وه كرا‌و، سوربوونی پارتیمان دووپاتكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراودا بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسا ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاریبكات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ چیتر دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه گرنگه نین و ئه‌وه‌شی كه ڕوویدا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، پارتیمان له رووی ناچاری له‌گه‌ڵیدابوو بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی بۆ ئۆرگانه‌كانی هه‌رێم دروستنه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوه‌كانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان به‌باشزانرا و داوایان لێكرا كه به‌رده‌وامبن له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانیان، هاوكات هه‌ڤاڵانمان له فراكسیۆنی پارتیمان له په‌رله‌مان كاری پێویست بكه‌ن بۆ زه‌مینه خۆشكردنی ڕێككاره یاساییه‌كان و لادانی به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
- ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه تایبه‌تكرا به پرۆسه‌ی به‌هاناوه‌چوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌گشتی له‌كاتی روودانی بومه‌له‌رزه‌كان له وڵاتانی توركیا و سوریا و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و هاوكاری بۆ لێقه‌وماوان له هه‌موو روویه‌كه‌وه، كۆبوونه‌وه سوپاس و پێزانینی ده‌ربڕی و ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و هاووڵاتیانی كوردستانی به‌رزنرخاند.
- له كۆتاییدا، كۆبوونه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی دوای كۆنگره‌ی 14ی پارتیمان كرد كه زۆربه‌یان جێبه‌جێ كراون و ئه‌و بابه‌تانه‌شی كه ماون له زووترین كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
شایانی ئاماژه‌یه كۆبوونه‌وه له كه‌شوهه‌وایه‌كی هه‌ڤاڵانه و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی به‌ڕێوه چوو.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان