یەکڕیزی نیشتمانی لە قۆناغێکی هەستیاردا
مه‌هاتما غاندی ده‌ڵێت: «یه‌كڕیزیی بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه بێت، ده‌بێ به‌رگه‌ی توندترین فشار بگرێت بێ ئه‌وه‌ی درزی تێبكه‌وێ»
له دێرزه‌مانه‌وه نه‌وه دوای نه‌وه، پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ناو كورددا به‌شێوه‌یه‌ك به‌رچاو زیادیان كردووه، زۆر كات سه‌رقاڵی كار، كێشه و گرفته‌كان، ئاڵنگارییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رشانی خێزان، ئه‌م پێوه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه، كولتوورییه‌ی كه كوردی پێ ده‌ناسرێته‌وه، تا ئاستێكی زۆر كاڵ كردووه‌ته‌وه.
به دیوه سیاسییه‌كه‌ی؛ له دوای شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆوه، ئاوات و ئارمانجی سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تایی كورد، یه‌كڕیزیی بووه، به‌ڵام یه‌كڕیزیی به‌مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی, ڕه‌نگه هۆیه‌لی سه‌ره‌كی ئه‌م گووتانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ته‌حه‌دا به‌رده‌وامانه‌ی كه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌كییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كورد ده‌بنه‌وه.
بۆچی یه‌كڕیزیی شوێنپێی خۆی ناگرێت؟
(وینستۆن چه‌رچڵ) له‌باره‌ی گرفته‌كانی ناته‌بایی ناوخۆییه‌وه ده‌ڵێت: «كاتێك دوژمن له ناوخۆ نه‌بێت، دوژمنه‌كانی ده‌ره‌وه ناتوانن ئازارت بده‌ن»
له‌وه‌تای ناوی كورد هه‌یه، له‌پاڵ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی كه نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه، وای لێ هاتووه به‌شێك له ده‌وڵه‌تانی تریش كاتێك باسی كورد ده‌كرێت به قه‌ومێكی یه‌كنه‌گرتوو و ناته‌با ده‌یناسنه‌وه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵبه‌ته به میله‌تێكی ئازا و كۆڵنه‌ده‌ری ده‌خوێننه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كه به دروستی ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه بێت؛ كورد هێنده‌ی له ژێر كاریگه‌ری و هه‌ژموونی نه‌یاراندایه، ملی له ژێر سه‌ری خۆیدا نییه، په‌رته‌وازه‌ییه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه له‌سه‌ر بچووكترین خاڵی ناكۆك بگاته بنبه‌ست، كوێی شیاوی دڵخۆشییه! هه‌ڵبه‌ته له ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ش حاڵه‌كه باشتر نییه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی گیانی لێبورده‌یی و یه‌كتر قبووڵكردن كه ڕه‌نگه ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه لای هه‌ندێك له گه‌لانی پێگه‌یشتوویی دنیا كۆن بووبێت، ئه‌وان كه ئێسته شه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجیا و پێشكخستنی ئاستی په‌روه‌رده و فیكریی تاكه‌كانی خۆیانن، ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵیاندا نه‌یه‌ت، ئه‌م بابه‌ته سادانه‌یه.
مێژوو بەردەوام ئەوەی سەلماندووە کە هەر کاتێک کورد یەکدەست و یەکگرتوو بووبێت، مافە یاسایی سیاسییەکانی بەدەستهێناوە و کەمتریش ڕووبەڕووی ئارێشە و گرفت بووەتەوە، بەڵام ڕکەبەری ناڕەوا و نەخوێندنەوەی لۆژیکانە بەردەوام لە خاڵە لاواز و بێ بەهاکان دەمانهێڵێتەوە، کورد لە ئێستادا نەک لە ڕووی سیاسییەوە بەڵکو لە تەواوی پایە و سێکتەرەکانی کۆمەڵگە پێویستی بە یەکڕیزی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئێستا باشتر و گونجاوتر حاکمییەت ئیدارە بدات، کورد پێویستی بە کۆدەنگییە، کۆدەنگییەک کە دەبێت لە هزر و بیری تەواوی تاکەکانی چەکەرە بکات و کۆمەڵگەی پەرتەوازە دابپۆشێت، ڕێگە نەدات کە نەیارانی سوود لە خراپی نێوماڵەکەی وەربگرن.
لە کاتێکدا ئێستای ناوچەکە و جیهان، بەردەوام ڕووبەرووی ئاڵنگاری جۆراوجۆر دەبێتەوە و کێشە و گرفتەکان زیاتر تەنگ بە مرۆڤایەتی هەڵدەچن، زیاتر لە هەموو کات (کورد) پێویستی بە یەکگرتوویی و کۆدەنگی نێوماڵەکەیەتی، هاوئاهەنگیەک کە لەسەر بنەمای سازانی نیشتمانی و پاراستنی بەرژەوەندییە بالاکانی نیشتمان بێت. نموونەی ئەو گەل و هۆز و گرووپ و نەتەوە و وڵاتانە کەم نین کە بەبێ (یەکڕیزیی) نەک کۆمەڵگە بەڵکو مێژوو و داهاتووشیان لەدەستداوە، هەموو ئارێشەکانیش لە نەخوێندنەوە و یەکدی قبوڵ نەکردنەوە سەرچاوەیان گرتووە، بەڵام ڕەنگە خاڵی ئەرێنییەکانیش بۆ ئەم ئاڵنگارییە کەم نەبن، پاراستنی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی، بەرەوپێشچوون و مانەوە و خۆبەهێزکردن لەنێو ڕکەبەری زل‌هێزانی جیهان تەنها یەک دەرمانی هەیە ئەویش (یەکرزییە) وه‌ك بیرمه‌ند (له‌یلا گیفتی ئاكیتا) ده‌ڵێت: «جوانی ده‌سه‌ڵات له یه‌كگرتوویدایه، پێویسته هه‌مووان له دڵ و ده‌رووندا یه‌كگرتوو بین». لایەنە سیاسییەکانیش لە هەرێمی کوردستان گرنگە و واپێویستە سەرەتا لە دڵ و دەروونەوە یەکگرتوو بن پاشان بۆ پراکتیزەکردنی پڕکردنەوەی تەواوی کێماسی و کەموکورتییەکان.
قۆناغی هەستیار پێویستی بە یەکگرتوویی و یەکدەنگی هەیە، چونکە گەل و نیشتمان لێمان دەخوازێت، لێک نزیکبینەوە نەک لێک دوورکەوینەوە.