هەڵمەتە فریاگوزارییەكانی(BCF) لە توركیا و سووریا بەردەوامە

هەڵمەتە فریاگوزارییەكانی(BCF) لە توركیا و سووریا بەردەوامە

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، هەر لە رۆژی روودوای كارەساتباری بوومەلەزەكان لە باكوور و رۆژئای كوردستان و توركیا و سووریا (6/2/2023)، تیمەكانی فریاكەوتنی خۆی خستە ئامادەباشی و بە خێرایی رەوانەی شوێنی رووداوەكانی كردن. لە دەستپێكی هەڵمەتی فریاكەوتنی تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە توركیا و باكووری كوردستاندا، جگە لە دابینكردنی خۆراك، جلوبەرگ، گەرمكەرەوە و خێوەت بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە، ستافی پسپۆڕی پزیشكی و دەرمانیش بۆ چارەسەری برینداران دابین كرا. هاوكات دەزگای كاره‌سات و دۆخه‌ له ‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا(ئافاد)، ئاسانكاری بۆ تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد، بۆ ئەوەی بەهانای قوربانییانی بوومەلەرزەكانی رۆژئاوای كوردستانیشەوە بچن و لەوێش بتوانن زیاتر ھاوکاری بە لێقەوماوان بگەیێنن و لە گەیاندنی پەیامی مرۆڤایەتی و خزمەتکردن بەردەوام بن. دەزگای خێرخوازیی بارزانی یەکەمین رێکخراوی جیھانی بوو، ھاوکاری بە شاری عەفرین گەیاند. جگە لە فریاكەوتن و خزمەتگوزاری بۆ زیانبەركەوتووانی بوومە لەرزەكان و پێشكەشكردنی خواردەمەنی و ژەمە خۆراكی گەرم، زیاتر لە 500 خێوەتیان لە رێگەی موختاری گوندەكانەوە بۆ خەڵكی لێقەوماوی گوندەكانی سەربە عەفرین دابین كرد. دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رێككەوتی 22/2/2023 لە سەمسوور کەمپێکی بۆ خێزانە زیانبەرکەوتووەکانی بوومەلەرزە دروست كرد. دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە كەمتر لە ماوەی یەك مانگدا (6/2/2023 تا 26/2/2023 ئەم خزمەتگوزارییانەی لە(دیاربەكر، مەلاتیا، ئورفا، مەرەش، سەمسوور، دیلۆك، ئەدەنە و عەفرین) پێشكەش كردووە: ژەمە خۆراكی گەرم: 95000 خواردنی وشك: 20،472 خواردنی خێرا: 20،855 خێوەت: 3،912 سۆپا: 9055 خەڵووز (رەژوو): 27،000 كیلۆ پارەی كاش: 500،000 یۆرۆ جلوبەرگ : 6،808 شیری منداڵ: 8495 سێتی ئاو: 47،220 بەتانی و دۆشەك: 43،684 ئامێری بیناسازی: 100 دەرمان بۆ نەخۆشخانەی عەفرین: 4،000 كیلۆ هاوكاری و چارەسەری پزیشكی: 6،310 ژمارەی خێزانی سوودمەند: 194،656 و لە هەر لەیەك لەم شارانەدا بەمجۆرە بووە: دیاربەكر: 35410 مەلاتیا: 6580 ئورفا: 9070 مەرەش: 48756 دیلۆك:35440 ئەدەنە: 9000 عەفرین: 25،149 سەمسوور: 25،251

هەڵمەتە فریاگوزارییەكانی(BCF) لە توركیا و سووریا بەردەوامە
هەڵمەتە فریاگوزارییەكانی(BCF) لە توركیا و سووریا بەردەوامە
هەڵمەتە فریاگوزارییەكانی(BCF) لە توركیا و سووریا بەردەوامە
Top