بارزانی نەمر رەمزی نەتەوەیەک

بارزانی نەمر رەمزی نەتەوەیەک



١ی ئاداری ھەرسالێ یادوبیرەوەرێکی تاڵەلەمێژووی گەلی کوردستان ،ئەمساڵ ٤٤ساڵ بەسەرکۆچی دوایی بارزانی نەمرتێدەپەرێت ،کە لەقۆناغێکی مێژووی وچارەنووسسازدا رابەرایەتی زیاتر لەنیوسەدەی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان کرد،دژی ستەم وزۆرداری وەستایەوە،ھیچ كات سلی نەكردلەبەدیھێنانی خواستەنەتەوەییەكان،لەگەل ئەوەی لەژیانێكی ژێردەستی داچاوی ھەلێنا،بەلام ئازایانە لەناسكترین وئالۆزترین قۆناغدارابەرایەتی دۆزی رەوای گەلی کوردستانی کرد ،بۆساتێک چی یەئامادەنەبووسازش لەسەرمافەکانی گەلی کوردستان بکات،تاسەرەنجام خەونی کوردی گەیاندەلوتکەو ناوودەنگی بەجیھان گەیاند،بۆیەش بووەسیمبولی بەرخودان وخۆراگریی، مێژووی گەلی کوردستان بەبێ باسکردنی خەبات ورێبەرایەتی بارزانی نەمر ھیچ بەھاێکی نیە،چونکە روحی بەرخۆدان و تێکۆشانی بەگەلەکەمانی بەخشی،سەرمەشق وھەوێنی کوردایەتی وسەربەخۆیی خەلک وخاکی کوردستان بوو...
بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەڵی کوردستان بەناوی بارزانی نەمرەوە ناسرا،بێ باسكردنی ئەم راستی یە مێژووی گەلی کوردستان كامل نابێت ،ھەمیشە ناوی بە گەورەیی و زیندوێتی لەناودڵی گەلی کوردستان دەمێنێتەوە ،ھیچ ھێزوکۆسپ ورووداوێک ناتوانێت ئەم راستییەبگۆڕێت ...
خەلکی کوردستان بە ھەمووپێکھاتەئایینی ونەتەوەییەوە خۆشەوستێکی بێ ئەژماریان بۆناوورێبازەكەی ھەیە ،لەم روانگەیەوەبەھەزاران رۆلەی كوردبەناوی پیرۆزی بارزانی کراون،تەنانەت دوژمنانیش زۆر ھەوڵیان دا لەم روەوەدرزێک دروست بکەن ،بەلام پیلانەکانیان سەری نەگرت ،ئەوەتاتاوانبارێکی وەک (زەعیم سەدیق )فەرماندەی پێشووی حامییەی سلێمانی ،خەلکێکی زۆری کۆکردەوە تاسوکایەتی بەناوووێنەی بارزانی نەمر بکەن ،بەلام خەلکە تێکۆشەرەکە ئامادەنەبوون کەمترین سوکایەتی بکەن ،تەنانەت ئامادەبوون بەزیندووی ژێر خاک بکرێن ،بەلام سوکایەتی بەناوووێنەی بارزانی نەمرنەکەن ،بەدلنیایەوەتاھەتایە ئەم ھەستە پاک وپرلەخۆشەویستیەیی خەلکی کوردستان بەرامبەر ناوورێبازەکەی ھەر بەدەرەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
ئەگەرچی كۆچی دوایی بارزانی نەمرتائێستاش خەمێکی گەورەیە بۆھەموو گەلی كوردستان ،بەلام رێبازێکی راست ودروستی بۆ جێ ھێشتوین کە سەرۆك مسعودبارزانی لەپێناوداكۆكی كردن لەمافەنەتەوەیی ونیشتمانییەكان بەردەوامی پێ دەدات ،کەبۆئێستاوداھاتووش ھەمیشەسەرمەشق وھەوێنی کوردایەتیە،
بۆیەش لەکۆچکردن و یادکردنەوەشی دا ھەمیشە هێز و ورە دەبەخشێت،چونکە کەمن ئەو سەرکردانەی لە هزری نەتەوەکەیان دا بە زیندوویی دەمێننەوە،
سڵاو ودروود بۆروحی بارزانی نەمر رابەروسیمبوڵی نەتەوەیی ورەمزی یەکبوونی خاک ونەتەوە...

Top