هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێڕاق له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕالیه‌وه‌

هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێڕاق له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕالیه‌وه‌


ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێڕاق به‌ یه‌كێك له‌ ده‌ستوره‌ چه‌قبه‌ستووه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت چونكه‌ ڕێكاره‌كانی هه‌موار كردنه‌وه‌ی زۆر ئاڵوز و قورس و درێژن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی دستوری فیدڕالی كه‌ به‌ ئاسانی هه‌موار نه‌كرێت چونكه‌ ماف و ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی (هه‌رێم و پارێزگاكانی )تێدا جێگیر ده‌كرێت، بویه‌ چه‌قبه‌ستوی ده‌ستوری فیدڕالی گه‌ره‌نتیێكه‌ بو ئه‌م مافانه‌.
ده‌ستوری عێڕاق كومه‌ڵێك ڕێكاری داناوه‌ بو هه‌مواركردنه‌وه‌ی كه‌ له‌ مادده‌ (١٢٦) و (١٤٢) دا ئاماژه‌ی پێ كراوه‌.
دادگای باڵای فیدڕالی له ڕێی شروڤه‌كردنی ده‌قه‌كانی ده‌ستوره‌وه‌ خه‌ریكه‌ ده‌ستوری عێڕاق هه‌موار ده‌كات دور له‌و ڕێكارانه‌ی له‌و ماددانه‌ ئاماژه‌ پێكراوه‌. ئه‌م دادگایه‌ ده‌یه‌وێ به‌ پێی شروڤه‌كانی ده‌ستور له‌ مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی لابدات كه‌ ئه‌ویش فكره‌ی سیاسی و یاساییه‌ و تێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ده‌ستوری له‌ وڵاتێكی فیدڕالیه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی ببات.
له‌ بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه‌ ده‌ره‌نجامێكی مه‌ترسیدار ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ هێرشی كردوته‌ سه‌ر ئه‌و ده‌قانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كۆردستان وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گاز و بڕینی شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی كۆردستان و به‌رجه‌سته‌ نه‌كردنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی فیدڕالی.
شروڤه‌كردنی ده‌ستور ته‌نیا بو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ده‌قه‌كان ده‌ركه‌وێ به‌ڵام ئه‌م دادگایه‌ له‌ڕێی شروڤه‌كانی خه‌ریكه‌ ده‌ستوری عێڕاق هه‌موار ده‌كات كه‌ شتێكی زۆر مه‌ترسیداره‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م دادگایه‌ له‌كار نه‌خرێت داهاتوو له‌ ڕابردوو باشتر نابێت.

 

 

(*) مامۆستای زانكۆ

Top