کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای ڕووسیا لە سنووری ئۆکرانیا

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای ڕووسیا لە سنووری ئۆکرانیا

 

 

ڕۆژی پێنجشەممە فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری SU-25ی ڕووسیا لە ناوچەی بێلگۆرۆدی ڕووسیا لە نزیک سنووری ئۆکرانیا کەوتە خوارەوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە.

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی RIA لە زاری خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانی ڕووسیا بڵاویکردەوە، فڕۆکەوانەکە دوای خۆ هەڵدان لە فڕۆکەکە ڕزگاری بووە.

پارێزگاری بێلگۆرۆد لە پۆستێکدا لە ئەپڵیکەیشنی نامە ناردنی تەلەگرام ڕایگەیاند، هێزەکانی فریاکەوتن و لێکۆڵەران لە شوێنی ڕووداوەکە لە نزیک شاری ڤالیوکی ئامادەبوون و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەکەن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوچەی بێلگۆرۆد لە ڕووسیا هاوسنوورە لەگەڵ خارکیڤ لە ئۆکرانیا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top