پـەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ خوسرەو جاف

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێز کاک خوسرەو جاف
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری هۆزی جاف و برای بەڕێزتان (کیسرا جاف)ـم پێ گەیشت.
پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو کیسرا جاف بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
22ی شوباتی 2023