پێشانگای شێوەکاری بۆ قوتابخانە ئامادەییەکانی دەشتی هەولێر کرایەوە

پێشانگای شێوەکاری بۆ قوتابخانە ئامادەییەکانی دەشتی هەولێر کرایەوە

.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١-٢-٢٠٢٣ لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر وبەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر و سەرپەرشتیاری یەکەمی دەشتی هەولێر و ژمارەیەک لەمامۆستایان , پێشانگای شێوەکاری بۆ قوتابخانە ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر کرایەوە.

قوتابیان بەشدار ببوون بەچەندین تابلۆی ناوەزە و شێوەکاری سەرنج ڕاکێش , جێی ئاماژە پێکردنە, نزیکەی ٨٠ قوتابخانەی ئامادەیی بەشدارییان لە پیشانگاکە کردبوو بەهاوکاری مامۆستایانی هونەری, بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دوای گەشـتێک بەنێو تابلۆکاندا سوپاسی سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان کرد , هیوای خواست لەهەوڵ و ماندووبوونیان لە کاری هونەری و شێوەکاری بەردەوام بن, چونکە تابلۆکان لە ئاستێکی زۆر باش کاریان لەسەر کرابوو و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

Top