ئاسۆ بە هاوبەشی سەركەش یەكەم بەرهەمی تایبەت بە خۆی بڵاوكردەوە
گۆرانيبێژ (ئاسۆ لوقمان) بە هاوبەشی لەگەڵ گۆرانیبێژ(سەركەش) یەكەم بەرهەمی تایبەت بە خۆی بڵاوكردەوە .
دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوبانگی دەركرد و بەرهەمی هونەرمەندە بە ئەزموونەكانی دەگوتەوە, وە دوای ئەوەی چەندین جار لایف موزیكی ئەنجامدەدا و بە چەند زمانێك گۆرانی دەچڕی بەڵام دواجار ئاسۆ لوقمان یەكەم گۆرانی خۆی بەناوی(باوانەكەم)بڵاوكردەوە كە ئەم گۆرانییە بە شێوەی دوێت تۆماركراوەو بە هاوبەشی گۆرانیبیێژ (سەركەش محەمەد) بەرهەم هاتووە .
گۆرانی باوانەكەم كە لە دەڤەری چۆمان كاری ڤیدیۆ كلیپی تۆمار كراوە, ئاسۆ لوقمان تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە و هونەرمەند (ئارام سەردار) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ بەرهەمەكە كردووە,هەروەها (شوان جەبار) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی