سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى كۆبووه‌وه

ێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دوا چالاكيى ئه‌مڕۆيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ئابوورى و پرسى بودجه‌ى عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2023، دۆخى سياسيى عێراق به‌گشتى، ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، ئاماده‌يى و ڕۆڵى عێراق له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا خۆشحاڵيى خۆيان به به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراقى ده‌وێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوا سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ ئه‌مه‌ريكا و ڕێكاره‌كانى حكوومه‌تى عێراق بۆ پاراستنى دۆخى ئابووريى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهان، پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه، خرانه به‌ر باس.
