سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ كۆچی دوایی حەمید ئەفەندی بڵاو كردهوه.
ئهمڕۆ ههینى 17/2/2023، مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ كۆچی دوایی حەمید ئەفەندی، پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان، بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناسی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری پێشمەرگە، مامۆستا حەمید ئەفەندی-م پێگەیشت."
سهرۆكى حكوومهت ئاماژهى بهوهش داوه: "حەمید ئەفەندی، یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و بەوەفاکانی کوردستان بوو، کە بەشداری لە چەندین داستانی پڕ لە قارەمانیێتی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و بەرگریکردن لە کوردستان بەسەر بردووە، بۆیە یادی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە."
مهسرور بارزانى پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەكات و دهڵێت: "خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، خوای مەزن و دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت."
ئەمڕۆ هەینی، حهمید ئهفهندى برادۆستى، پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و وەزیری پێشووتری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.