بیلاروسیا 20 تۆن هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی تورکیا نارد

بیلاروسیا 20 تۆن هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی تورکیا نارد

 

فڕۆکەیەکی هەڵگری 20 تۆن هاوکاریی مرۆیی بیلاروسیا بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە لە شاری غازی عەنتابی تورکیا نیشتەوە.  

بەگوێرەی ڕاپۆرتی باڵیۆزخانەی بیلاڕوسیا لە ئەنقەرە، دوابەدوای ڕوودانی دوو بوومەلەرزەی ترسناک لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، ئەم وڵاتە هاوکاری مرۆیی ناردووە و ئەو فڕۆکە بارهەڵگرە گەیشتووەتە پارێزگای غازی عەنتاب.

ڤیکتۆر ڕیباک باڵیۆزی بیلاڕوسیا لە تورکیا ڕایگەیاند: کە ئەمە بەشی یەکەمی هاوکارییەکانی وڵاتەکەمە بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە.

هاوکاری مرۆیی بێلاڕوسیا کە لەلایەن ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی ئەم وڵاتە ناردراوە؛ خێمە و بەتانی و دەرمان و کەرەستەی پاکوخاوێنی و جل و بەرگی منداڵ و کیسی خەوتن لەخۆ دەگرێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top