بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە لە ڕۆمانیا ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە بەشێک لە وڵاتی ڕۆمانیای هەژاند.
سەنتەری بومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاستی ئەوروپا ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلەی ڕێختەر باشووری ڕۆژئاوای ڕۆمانیای هەژاند.
ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ٤٠ کیلۆمەتر ڕوویدا و ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری ٧٣ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دروبێتا-تۆرنۆ لە سورینم لە ڕۆمانیا ڕاگەیەندرا.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکان و ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.
هەواڵەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم بوومەلەرزەیە لە هەندێک وڵاتی ناوچەکە هەستی پێکراوە، لەنێویاندا سربیا.
گوڵان: سەردار خەلیل