هەندێک پێی باشە بمرێت بەڵام دەست بەرداری بیرکردنەوە سەقەتەکانی نەبێت !

هەندێک پێی باشە بمرێت بەڵام دەست بەرداری بیرکردنەوە سەقەتەکانی نەبێت !

احمد گلی

زۆر گرنگە دانیشتوانی زۆنی سەوز لەفۆبیای شارچێتی خۆیان ڕزگاربکه‌ن و ڕاستیەکان وەک خۆی ببینێت، ئه‌م چه‌واشه‌كاریانه‌ی یه‌كێتی ده‌ستی داوه‌تێ بۆ دژایه‌تی كردنی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم, بۆ پەردەپۆش کردنی ئەم مافیاگەری و دزی فزییەیە کەله‌زۆنی سه‌وز ئەنجامی دەدات، گەر حکومەت سته‌م لە سلیمانی دەوروبەری دەکات یەکێتی بۆناکشێتەوە کەخۆی بەخاوەنی ئەم زۆنە دەزانێ و دەستی بەسەریدا گرتووە ؟

بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە تاکەی بەردەوام دەبن و ئەم چەتەگەرایەتیەیان بۆ دەرواتەسەر ؟
دانیشتوانی زۆنی سەوز تاکەی بێدەنگی هەڵدەبژێرن و لەم کۆت و بەندە خۆیان ڕزگار ناکەن ؟!
سەرەرای ئەم هەموو دزی و فزی و کوشتن و برینەی ڤایرۆسەکانی یەکێتی كه‌پیشه‌یی له‌مێژینه‌یانه‌، بۆ پەردەپۆش کردنی ڕۆژانە لەڕاگەیاندنەکان دەستەپیسەکانیان بەمو بەودا دەسرن و هەندێ مێشک تەسکیش دوایان کەوتون چەپڵەیان بۆ لێدەدەن !

عەلی وەردی لە کتێبی (خەونەکان لە نێوان زانست و بیروباوەڕدا) دەڵێت باپیرم یەکەم جار کە بیستی فڕۆکە دروستکراوە بڕوای نە دەکرد ، کاتێک پێیان وت ئەجنەبییەکان فارگۆنێکیان لە تەختە و ئاسن دروستکردوە بە هەوادا دەفڕێ، وەخت بوو شێت بێت، چونکە ئەو بڕوای وابوو فارگۆن ئەگەر ئەسپ ڕای نەکێشێت هێزێ نییە بتوانێت بیجوڵێنێت، چ جای ئەوەی بتوانێت بە ئاسماندا بفڕێت، هەتا کار گەشتە ئەوەی باپیرم خەڵکێکی زۆری کۆکردەوە و بەڵگەی عەقڵی بۆ خەڵک ئەهێنایەوە و چەکوشێکی بەرز کردەوە و ئەی وت خەڵکینە ئایا ئەم تەختە و ئاسنە ئەتوانێت بفڕێت؟

خەڵکەکەش بەوپەڕی حەماسەتەوە هاواریان ئەکرد ( نافڕێت... نافڕێت ) ئەڵێت باپیرم نەمرد، هەتا ئەو کاتەی بە چاوی خۆی تەختە و ئاسنی بینی بە ئاسماندا دەفڕی، حەزی ئەکرد کوێر بوایە بمردایە بەس ئەو ڕاستییەی بە چاوی خۆی نەدیبایە کە (تەختە و ئاسن) دەفڕێ، چونکە ئەو نەیدەویست دەستبەرداری بیرکردنەوەکانی بێت .

بۆیە زۆر گرنگە هاوڵاتیانی زۆنی سەوز چاوکراوەتربن و ڕاستیەکان وەک خۆی ببینن، دوای چەواشەی خۆفرۆش و مافیاکان نەکەون و دەست بەرداری ئەوبیرکردنەوە سەقەتانەبن کە شارێک خزمەت دەکرێ و شارێک پشتگوێ خراوە، زۆر ڕونە ( زۆنی سەوز بەتەواوی دەستی بەسەردا گیراوە و سامانی ژێر زەوی و سەرزەوی دەرواتە گیرفانی چەند بەناو بەرپرسێکی یەکێتیەوە)
مافی هاوڵاتیان و خزمەت کردنی زۆنی سەوز لای یەکێتیە نەک لایەنەکانی دیكه‌ .

Top