سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

ڕۆژی سێشەممە 14ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فوتوشی ماتسوموتۆ باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ کران.
هەروەها باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق پێزانینی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی هەبوو و، ئەوەشی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بوژانەوە و سەقامگیری هەبێت و داواشی کرد پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و عێراق و هەرێمی کوردستان پەرە بستێنێت و کورتەیەکیشی لە بارەی پڕۆژە ئابووری و ژێرخانییەکانی ژاپۆن لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆنی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی ژاپۆن خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.