پاش چەندین ساڵ برۆک شێڵدز نهێنییەکی ئاشکرا کرد

پاش چەندین ساڵ برۆک شێڵدز نهێنییەکی ئاشکرا کرد

ئەستێرەی سینەما ئەمریکی (برۆک شێڵدز) کە تەمەن ٥٨ ساڵە ئاشکرای کرد کە دەستدرێژی کراوەتە سەری کاتێک کە تەمەنی بیستەکان بووە و بەدوای کارێکی هونەریدا دەگەڕا بۆ ئەوەی بەشداریی تێدا بکات. ئەو رووداوە بۆ فیلمێکی دیکۆمێنتاری دەگەڕێتەوە بە ناوی (پریتی بەیبی) کە لە ساڵی ١٩٧٨دا ڕۆڵی تێدا گێڕا، کاتێک تەمەنی تەنیا ١١ ساڵ بوو. شێڵدز ئاشکرای کرد کە لە کاتی گەڕانی بۆ دۆزینەوەی کارێکی نواندن دوای دەرچوونی لە زانکۆی پرینستۆن لە ساڵی ١٩٨٧، یەکێک لە ناسیاوەکانی پێشنیاری کردووە کە ئێوارەخوانێک لەگەڵیدا بخوات، تا گفتوگۆی لەسەر ڕۆڵێک بۆ بکات لە فیلمێکی نوێدا، شێڵدز دەڵێت: «پێموابوو کۆبوونەوەیەکی بازرگانییە، بەتایبەتی کە ئەم کابرایەم ناسی و پێشتر ناسیبووم و هەمیشە لەگەڵمدا خۆشەویست بوو، بەڵام لە کاتی نانخواردنی ئێوارەدا باسی هیچ فیلم و کارێکی هونەریی لەگەڵ نەدەکردم، زۆری نەخایاند تێگەیشتم کە ڕەفتارەکانی سەیرە، بۆیە گوتم کە پێویستە داوای تەکسییەکی تایبەت بکەم تا بمباتەوە ماڵەوە»، لە درێژەی باسەکەیدا شێلدز گوتی: ئەو کەسە پێداگریی کرد لەسەر ئەوەی بۆ ژووری هۆتێلەکەی بانگم بکات، منیش چوومە ژوورەکەی، دواتر بۆ ماوەیەک دیار نەما، پێش ئەوەی بە ڕووتی بێت و دەستدرێژی بکاتە سەرم، هەرچەندە لەو ساتەدا ترسم هەبوو لەوەی ئەم کەسە بخنکێنم یان زیانی پێ بگەیەنم، ئەم بیرکردنەوانە هاتنە سەر سەرم، بۆیە بەرگریم نەکرد، تەنیا پێم وابوو دەبێت لە ژیاندا بمێنمەوە و لە ڕووی جەستەییەوە لەم دۆخە دەربچم»، شێڵدز ناوی ئەو کەسەی بڵاونەکردەوە کە گوایە هێرشی کردووەتە سەری، ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر پەیوەندی بە تەکسییەکەوە کردووە و بە درێژی ڕێگەکە گریاوە. ئەم ئەزموونە زەبربەخشە بۆ شێڵدز یەکێکە لەو چەندین ساتەوەختە دڵتەزێنەی کە لە فیلمی (پرێتی بەیبی)دا گێڕدراوەتەوە، کە چیرۆکی دەرکەوتنی خێرای شێڵدز وەک مۆدێلێکی منداڵ دەگێڕێتەوە.

پاش چەندین ساڵ برۆک شێڵدز نهێنییەکی ئاشکرا کرد
Top