هێڵی ئاسمانی تورکیا هاوکاری مرۆیی لە قەتەرەوە بۆ توركیا گواستەوە
هێڵی ئاسمانی تورکیا ٤٦ تۆن هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە قەتەرەوە بۆ شاری ئەدەنە گواستەوە.
نووسینگەی هێڵی ئاسمانی تورکیا ڕایگەیاند: كە کۆمپانیاکەیان 46 تۆن هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە قەتەرەوە گواستووەتەوە بۆ شاری ئەدەنە.
ئەم بارە یارمەتییە مرۆییەکانی قەتەر بریتییە لە بەتانی، جلی گەرم، دەرمان، کەرەستەی پاکوخاوێنی، خواردنی منداڵان و کەلوپەلی خۆراک.
گوڵان: سەردار خەلیل