بوومەلەرزەکەی تورکیا؛ دوای 131 کاتژمێر منداڵێک لە ژێر بینایەكی ڕووخاو دەرهێنرا
لە ناو ئەو گەرمایەی بەهۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 35 هەزار کەس لە تورکیا و سوریا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دروست بووە، دۆزینەوەی مرۆڤی زیندوو لە ژێربینا ڕووخاوەكان ڕۆژە تاڵەکان کەمێک شیرینتر دەکات.
بەپێی هەواڵی میدیاكان ؛ ئالیا داغلی، منداڵێکی خەڵکی عەنتاب، دوای ٥ ڕۆژ لە ژێر بینایەكی ڕووخاو دەرهێنرا، لەکاتێکدا هیچ برینێك لەسەر جەستەی نەبووە، ئالیا بە زیندووی و بە باشی لەژێر بینا ڕووخاوەكە هاتە دەرەوە، بەو پێیەی شارەزایان پێیان وایە دوای نزیکەی هەفتەیەک لە بوومەلەرزە کوشندەکەی ٦ی شوبات، ئەگەری مانەوەی ئەو کەسانەی گیریان خواردووە لە ١٠%. کەمترە.
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لەوەی کە ڕەنگە ژمارەی قوربانییەکان دوو ئەوەندەی ئاستی ئێستا بێت، چونکە ئاسانکارییەکان لە سوریا بە شێوەیەکی بەرچاو لاوازترن لە تورکیا.
گوڵان: سەردار خەلیل