یونیسێف: تا ئێستا ژمارەی ئەو منداڵانەی لە بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریادا گیانیان لەدەستداوە دیار نییە
سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: پێدەچێت بە هەزاران منداڵ لە بومەلەرزەکەی بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە تورکیا و سوریا گیانیان لەدەستدابێت.
ڕێکخراوی یونیسێف، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، كە بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیەوە زۆرێک لە باڵەخانەکانی تورکیا و سوریا وێران بوون.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ، جەیمس ئەلدەر، وتەبێژی یونیسێف بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئەو بوومەلەرزانەی کە بەرەبەیانی دوێنێ باشووری تورکیا و باکوری سوریای هەژاند، ڕەنگە هەزاران منداڵی کوشتبێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دامەزراوەیە ناتوانێت ژمارەی وردی ئەو منداڵانە دیاری بکات کە لەم بوومەلەرزەیەدا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ئەلدەر هۆشداری دا بە تورکیا و سوریا سەبارەت بە دۆخی ئەو منداڵانەی کە لە بوومەلەرزەکە ڕزگاریان بووە كە پێویستیان بە چارەسەركردن هەیە لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل