*پەیامی هاوخەمیی سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ كەسوكاری قوربانیانی کارەساتى بوومەلەرزەى باکوورو رۆژئاواى کوردستان*
شەوى رابردوو؛ لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزە لە چەند شارو شارۆچکەیەکى باکوور و رۆژئاواى کوردستان، کە لەهەمان کاتدا باشوورى کوردستان-یشى گرتەوە، بووە هۆى ئەوەى کەوا هەزاران هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەیش بریندار بوون، سەبارەت بەم کارەساتە خەمناکەوە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى هاوخەمى راگەیاند، کە ئەمە دەقەکەیەتى:
پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ باکوورو رۆژئاواى کوردستان
بەناوی یەزدانى مەزن و دلۆڤان
- گەلى خۆڕاگرى کوردستان ...
بەداخەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزە لە چەند شارو شارۆچکەیەکى باکوور و رۆژئاواى کوردستان، کە لەهەمان کاتدا باشوورى کوردستان-یشى گرتەوە، هەزاران هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەیش بریندار بوون، سەرەڕاى زیانێکى زۆرى ماددى و داڕووخانى ژمارەیەکى زۆرى ماڵ و ئاپارتمانى نیشتەجێبوونى هاوڵاتییان.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە هەموومانی دڵتەنگ و خەمبار کرد، بەناوى خۆمان و کۆمیتەى سەرکردایەتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمى خۆمان ئاراستەى كەسوكاری قوربانیان و گەلەکەمان لە باکوور و رۆژئاواى کوردستان دەكەين و هیوای زووچاكبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازين و، خۆمان بە هاوخەمی کەس و کارى قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێكەوتووانی ئەم کارەساتە دەزانین و، لە یەزدانى مەزن داواکارین هێمنى و ئارامى و دڵنەوایى بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستیمان بۆ تەواوى گەلى خۆڕاگرى کوردستان.
دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
٦ / ٢ / ٢٠٢٣