ڕووسیا: ٦٣ سەربازی ڕووسیا کە لە ئۆکرانیا بە دیل گیرابوون ئازاد کران

ڕووسیا: ٦٣ سەربازی ڕووسیا کە لە ئۆکرانیا بە دیل گیرابوون ئازاد کران

 

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئازادکردنی ٦٣ سەربازی كەلەلایەن ئۆکرانیاوە بە دیل گیرابوون ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هاوتەریب لەگەڵ ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ ئۆکرانیا، ٦٣ سەربازی ئەم وڵاتە، کە لە کیێڤ بە دیل گیرابوون، ئازادکران و گەڕێنرانەوە بۆ وڵاتەکەیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە: لە ئەنجامی دانوستانێکی سەختەوە ئەو سەربازانە لە خاکی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کیێڤەوە گەڕێنرانەوە بۆ ڕووسیا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیری حکومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەکرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top