كابینه‌ی نۆیه‌م ، پارێزه‌ری قه‌واره‌ی كوردستان له پیلان وسیناریۆ ناوخۆیی وده‌ره‌كییه‌كانه
هه‌ر له پێش ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م و هه‌ستكردنی نه‌یارانی كورد به دروشمی كوردستانی به‌هێز و پلان و ستراتیژی و گرتنه‌ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانییه‌وه نه‌یارانی كورد له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به هه‌موو توانایه‌كی میدیایی و هه‌واڵگری و سیاسی و دیپلۆماسی دژایه‌تیكردنیان ده‌ست پێكرد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام دهۆڵی لێكترازان و دوو ئیداره‌یی و بێ ئومێدكردنی خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌كووتیی و هه‌روه‌ها كێشه وكۆسپكی گه‌وره‌یان له به‌رده‌م گشت هه‌نگاوه و پلانه گشتیره‌كانی حكوومه‌تی كوردستان هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه تا زاخۆ دروستكردووه ، گوایه به‌و سیناریۆ و پیلانگێریانه بتوانن سیمای حكوومرانی هه‌رێمی و به‌تایبه‌ت كابینه‌ی نۆ لاوازی پیشان بدرێت .
ناكرێت ئاماژه به راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر نه‌كه‌ین ، كه دوژمنان وناحه‌زان هه‌میشه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان به مه‌ترسیدارترین كۆسپ و خه‌ونه‌كانیان بینیووه ، سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی سێ ده‌یه حكوومرانی بێجگه له فه‌راهه‌مكردنی سه‌قامگیری و خێر و بێر بۆ ناخۆ و دراوسێیه‌كانی هیچ زیانێكی بۆ هیچ لایه‌ك نه‌بووه ، به پێچه‌وانه‌وه وڵاتانی دراوسێی هه‌رێم هه‌میشه چ راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌خۆ كێشه وگرفتیان له پێناو وه‌ستاندنی كاروانی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی كوردستان دروستكردووه به ئێستاشه‌وه ، كه هه‌ر رۆژه‌وه یان خۆیان په‌ڵاماری كوردستان ده‌ده‌ن یانیش له نێوخۆیی كوردستان هه‌ندێك لایه‌ن به‌كاردێنن و سیناریۆ و پیلانێك دژ به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ، كه هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه خۆی له خۆیدا جه‌نگێكی ناڕاسته‌وخۆیی دوژمنانی ئه‌و گه‌ل و نیشتمان و قه‌واره‌یه له پێناو لاوازكردنی و یانیش خۆ به‌ده‌سته‌وه دانی .
ترسی هه‌ره گه‌وره‌ی دوژمنان ونه‌یارانی كورد دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكه به ناوی كوردستان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌درێژایی مێژوو هه‌رگیز نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌ره‌شه ومه‌ترسیی نه‌بووه بۆ سه‌ر هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر به پێچه‌وانه هه‌میشه هه‌وێنی ئاشتی و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان بووه و به‌كرده‌وه‌ش ئه‌و راستییه سه‌لماندووه ، هه‌روه‌ها به‌هۆی ستراتیژی كوردستان له ده‌ڤه‌ره‌كه له رووی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازییه‌وه ،نه‌یارانی كورد به‌رده‌وام هه‌موو كارت و گوشارێك بۆ لاوازکردنی قەوارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی ناکۆکی و گرژی لەنێوان هێزە سیاسییەکان تاکو نە پرژێنە سەر ئامانجە گەورەکەیان ئەمەش لە رووی نێودەوڵەتی و ئاستی دەرەکی دەکرێت ، سوود له هه‌ندێك له‌لاین بۆ دروستكردنی ناكۆكیی یانیش لێكترازان و دوو ئیداره‌یی ده‌درێت .
به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌م به سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی وه‌ك هه‌میشه به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵومه‌رج و بارودۆخه‌كان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوویی به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به رۆحێكی دیموكراسیانه له پێناو یه‌كریزی و یه‌كپارچه‌یی خاكی كوردستان كاریكردووه و تا هیچ پاساو و بیانوییه‌ك به ده‌ستی هیچ حیزب ولایه‌نێك دا نه‌مێنێته‌وه و هه‌رگیز خه‌ونی دوژمنان و ناحه‌زان نه‌ێنه‌دی شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان و لامه‌ركه‌زییه‌ت و ئینجا دابه‌شكردنی داهاته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاته‌كان وچاكسازی و پاكسازی و هه‌نگاوه‌كانی ئاوه‌دانی و پێشخستنی كوردستان له گشت روویه‌كه‌وه به بێ جیاوازی پلانی نه‌گۆڕیی حكوومه‌تی كوردستانه، گرنگدا کە سەرەکیترین ئامانجەکانی کابینەی نۆیەم بوون لەوانە نەهێشتنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی بوو لە وتەکانی بەڕێزیان جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە هەموو بەشەکانی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەبێت بە یەک چاو سەیر بکرێن و بەرپرسیاری یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت نەوەک تاکە کەس و حزبێک پێویستە حکومەت خۆی چاودێری لەسەر پڕۆسەی داهات بکات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له یه‌كێتی و هه‌ندێك لایه‌نی تر و خاڵی كردنی شانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه نه‌ك ئه‌و لایه‌نانه دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمانه‌كیان نین به‌ڵكو هه‌رده‌م له پێناو جێبه‌جێكردنی خه‌ونی نه‌یارانی ئه‌م نیشتمانه كاریان كردووه .
ئه‌وه‌ی نه‌یارانی ده‌ره‌كی و نێوخۆیی به‌رامبه‌ر به كورد وكوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن هه‌ر له مووشه‌كبارانكردن و درۆنبارانكردن و ئینجا دروستكردنی ئاژاوه‌گێری وپشێوێنانه‌وه و كارتی دوو ئیداره‌یی و ناوچه‌گه‌رێتی و له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌نجامدانی كاری تیرۆر له هه‌ولێری پایته‌خت بەهۆی بەکارهێنانی دەسەڵات لە لایەن لایەنێکەوە بووەتە هۆی پەکخستنی دیموکراسیەت و شكاندنی یاسا و شكۆ سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه ، كه ئه‌وه‌ش هێڵی سووره چونكه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه هه‌روا به ئاسانی نه‌هاتوونه‌ته‌دی كه دوژمنان وناحه‌زان و به‌كڕێگیراوان به حه‌زویستی خۆیان هه‌وڵی په‌كخستن ولاوازكردن و نه‌هێشتنی بده‌ن ، كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ماڵی هه‌موو كوردێكی دڵسۆزه به گشت لایه‌نه نیشتمانپه‌وه‌ره‌كانه‌وه به بێ جیاوازی و پارتی و كابینه‌ی نۆیه‌میش به دڵ و گیان پارێزگاری له قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كات ..