خه‌یال و ساڤا په‌یوه‌ندیان به ته‌ق ته‌ق كرد
خه‌یال و ساڤا په‌یوه‌ندیان به ته‌ق ته‌ق كرد
به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى بۆ به‌شدارى كردن له هه‌ردوو خولى باله‌ى یانه نایابه‌كانى كوردستان و عێراق، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی ته‌ق ته‌قى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه، ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه ده‌یه‌وێت تیپى باله‌ى كچانى یانه‌كه‌ى بكاته یه‌كێك له تیپه به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق ڕكابه‌رى بكات له سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته له خوله‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوو كچه یاریزانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى و چه‌ند یایزانێكى یانه‌كانى تریش گواستنه‌وه ریزى یانه‌كه‌ى كچه یاریزانانه‌كان بریتین له هه‌ریه‌ك له یاریزانان(خه‌یال حه‌مه كاپتنى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان،ساڤیا محه‌مه‌د له یانه‌ى سلێمانى و ئاگرین محه‌مه‌د له رۆژهه‌لات و ته‌رزه مزه‌فه‌ر و نارین ره‌حمان له یانه‌ى كۆیه) له باره‌ى په‌یوه‌ندی كردنیان به یانه‌ى ته‌ق ته‌قیش خه‌یال حه‌مه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێمه به‌فه‌رمى به گرێبه‌ستێك په‌یوه‌ندیمان كردوه به یانه‌ى ته‌ق ته‌ق بۆ هه‌ردوو خولى باله‌ى یانه‌كانى كوردستان و عێراقی به‌رگرى له درێسى یانه‌ى ته‌ق ته‌ق ده‌كه‌ین، ته‌نیا من و ساڤیا له شارى سلێمانیه‌وه دێنه ناحیه‌ى ته‌ق ته‌ق بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه پێشكه‌ش بكه‌ین، له‌باره‌ى دروست بوونى كێشه‌بۆیان له مه‌شقه‌كان ناوبراو گوتیشى" ئێمه رۆژه‌كانى هه‌فته له پارێزگاى سلێمانى مه‌شقه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین،وه ڕۆژانى پێنج شه‌ممه و هه‌ینى له ته‌ق ته‌ق مه‌شقه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین،بۆ نزیك بوونه‌وه‌ش له پاڵه‌وانیتیه‌كان بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ له ته‌ق ته‌ق ده‌مێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى باشترین یكه مه‌شقیه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ یانه‌ى ته‌ق ته‌ق هاتووینه تاوه‌كو ئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌ر بكه‌ین، هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه لێره به‌هیواى ئه‌وه‌ین باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین له‌گه‌ڵ یانه تازه‌كه‌مان.
كارزان كانه‌بی