پاڵه‌وانێتى تۆپى باله‌ى په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ده‌ستى پێكرد

پاڵه‌وانێتى تۆپى باله‌ى په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ده‌ستى پێكرد

پاڵه‌وانێتى تۆپى باله‌ى په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ده‌ستى پێكرد
كارزان كانه‌بی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاڵاكى وه‌رزش و دێده‌وانى سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگی دان به‌ چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانى ساڵى نوێی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاڵاكی وه‌رزش له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان كۆبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى میكانیزمی ده‌ستپێكى چاڵاكییه‌كانى ساڵى تازه‌ ده‌ست پێ بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى بۆ هه‌ریه‌ك له‌ په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی (ناوه‌ند، ده‌وروبه‌ر، ده‌شتى هه‌ولێر، مه‌خمور، شه‌قلاوه‌، خه‌بات، كۆیه‌) به‌رێوه‌چوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بێجان ئیبراهیم شێوازی به‌رێوه‌چوونى خوله‌كانى باله‌ و تۆپى سه‌رمێز و فوتساڵى كچانى بۆ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رى چالاكی وه‌رزشیی په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان روون كرده‌وه‌ و گوتیشى" ئامانجمان له‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م خولانه‌ش زیاتر پێشكه‌وتنى ره‌وتى وه‌رزشییه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین زۆرترین خزمه‌تى وه‌رزشیی به‌ قوتابیانى په‌روه‌رده‌كان بكه‌ین، جگه‌ له‌وه‌ش باشترینه‌كانیش هه‌ڵده‌بژێرین بۆ تیپه‌كانى په‌روه‌رده‌ى گشتی پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌شدارى كردن له‌ چاڵاكییه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان بۆ په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كان، گوتیشى" سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پاڵپشتیه‌ به‌رده‌وامه‌ى له‌ چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر بتوانین خول و پاڵه‌وانێتى بۆ په‌روه‌رده‌كان و ناوه‌نده‌كانى خوێندن بكه‌ینه‌وه‌، گوتیشى" سوپاسى هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و خه‌مخۆری و به‌شدارى كردنیان له‌ خوله‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین وه‌رزش له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن زیاتر گرنگى و بایه‌خی پێ بدرێت، هیچ گرفتێكمان نییه‌ و خوله‌كان به‌ پێى خشته‌ى تایبه‌تى خۆمان به‌رێوه‌ ده‌به‌ین، ده‌ستپێكى خوله‌كانیشمان پاڵه‌وانێتى تۆپى باله‌ى كوڕان بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ به‌شداربووه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین ڕۆژى 31ى ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى هه‌ولێر له‌ هۆلى یانه‌ی ئه‌كاد یارییه‌كان به‌رێوه‌ده‌بین و ئاماده‌كاری پێویستمان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاماده‌كارییه‌كى باش بكه‌ین بۆ به‌رێوه‌چوونى خوله‌كان، دواتریش هه‌ریه‌ك له‌ پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێز و فوتساڵى كچانیش به‌رێوه‌ده‌به‌ین.
په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور- په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ند(2-1)گێم
په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه‌-په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێر(2-0)گێم
په‌روه‌رده‌ى كۆیه‌-په‌روه‌رده‌ى خه‌بات(1-2)گێم
په‌روه‌رده‌ى ده‌وروبه‌ر چاوه‌ڕوانه‌

Top