پاسێک لە پاکستان وەرگەڕا و بەهۆیەوە ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە دەروازەیەکی شاخ لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی میدیاکانی پاکستان، ئەم پاسە لە کویتەوە بەرەو کەراچی لە ڕێگادا بووە کاتێک لە دەروازەیەکی شاخ لە ناوچەی لاسبێلا تووشی ڕووداو بووە و هەڵدێراوە بۆ ناو دۆڵ.
پۆلیس ڕایگەیاندووە، کە پابەندنەبوونی شۆفێرەکە بە ڕێنمایەكان و هەروەها خێرایی زۆر هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل