سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى لە كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى لە كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 26/1/2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڕۆزى كه‌يڤ، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و لە دیدارێکدا سه‌رۆكی حکوومەت پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونی لە كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتگيرييه‌كى حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی کرد و خواستی پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردن لە کاتێکی گونجاوی ئەم ساڵەدا ئەنجام بدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئامادەکاریی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات و پێداویستییەکانی دابین دەکات.

Top