کاتێک میدیا کاری خۆی ناکات

کاتێک میدیا کاری خۆی ناکات

هیچ کابینەیەکی حکومەت هێندەی ئەم کابینەیە میدیا قسەی لەسەر نەکردوە، و لە هەرچی گۆشەوە هەیە لێی دەدرێت کە زۆربەی شتەکانیش خەڵکی لە پشتەوەیە بۆ مەبەستی تایبەت و شەخسی کارەکە دەکرێت، لە کاتێکدا تەنها کابینەشە کە ئامادەیە لەگەڵ هەرچی میدیایە بێ جیاوازی مامەڵەیان لەگەڵ بکات و دەرگاکانی کراوەیە.

میدیا لە هەرێمى کوردستان خۆى لەنێو گێژاو و قەیرانێکى قووڵى سیاسى، کولتوورى، کۆمەڵایەتى و مۆڕاڵى دایە. ئەم قەیرانە پەیوەستە بەوەی کە هەرچی هەڵدەستێت لە پڕ بێ هیچ باکگراوندێکی میدیایی دەبێت بە میدیاکار ئەوە جۆریک لە فەوزای دروست کردوە کە چۆنیان بوێت ئاوا هەواڵیک دائەڕێژن بێ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، و لە ئەستۆگرتنی ڕاستی و دروستی بابەتەکە ئەم جۆرە کارانە هەرێمی کوردستانیان تەنیوەتەوە بە هەواڵی فەیک و ناڕاست، کاتێکیش کە حکومەت دێت لێپرسینەوە دەکات کە ڕێگرتن لەو جۆرە فەوزایە ڕاستەخۆ حکومەتی پێ تاوانبار دەکرێت کە ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین ناگرێت، بەڵام کەس نایەت باس لەو بێ سەرەوبەرەییەی میدیا بکات واى لێهاتووە، لێوان لێو بووە لە زمانى زبرو ناوزڕاندن و سوکایەتى پێکردن بە مرۆڤ، هەر ئەو میدیاکارە دێت کۆمەڵی بوختان دەکات کە نامۆیە بە کۆمەڵگای ئیمە کە دێت دەتەویت ڕێی لێ بگریت و پێی بڵیت تۆ ڕاست ناکەیت و ڕووبەڕووی یاسات دەکەمەوە، لە پڕ دەیکەن بە هەراو گوایە خاوەن حەق مافی ئەوی پێشل کردوە، نابیت هیچ بڵیت و ئەو ڕاست دەکات، و خەڵکی وا بۆتە میدیکار و خاوەن دەزگای ڕاگەیاندن کە لە ئەلف و بێى میدیا نازانن بۆیە باشترین کار ئەوەیە سنوورێک بۆ ئەو جۆرە میدیایە دابنرێت کە جگە لە زیان هیچ ڕۆڵێکی تری نییە و دنیای ئیمەیان پر کردوە لە کیشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

Top